فازڵ نەبی: چكسازییەكانی ھەرێم چاكسازیی نین بەدەستەوە گرتنە

پچڕانی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە بەرژەوەندی ھەرێم نەبوو

K24- ھەولێر

فازڵ نەبی، بریكاری وەزارەتی داریی عێراق رایگەیاند پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە بەرژەوەندی ھەرێم نەبوو.

فازڵ نەبی لە میانی بەشداریکردنی لە هەواڵنامەی ئابووریی لە (کوردستان24) راشیگەیاند: "حكوومەتی عێراق ئامادەیە لەگەڵ ھەرێم پێكبێت بە ھەمان ئەو رێکكەوتنەی لە ساڵی 2015 لە گەڵ ھەرێم رێكەوتبوو، گەر رێکبكەون ئەوا بەغدا ئامادەیە 17% بودجە بداتە ھەرێمی كوردستان".

ئەمە لە کاتێکدایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهان و تێچووی شەڕی داعش دووچاری قەیرانی دارایی و ئابووریی بوونەتەوە.