لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردین

لایەنە سیاسییەکان لە بارەی دەوڵەتی کوردییەوە هاوڕان

K24 ـ هه‌ولێر:
له‌دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوڕان لەبارەی ئەوەی کە سووریا و عێراق گۆڕانكاریی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ده‌وڵه‌تی كوردستان نزیكبووه‌ته‌وه‌.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو: "ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ هه‌موو كاتێك نزیكتره‌".
هاوکات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند کە: "یه‌كێتیی ناوه‌خۆیی خۆمان زامنی سه‌ربه‌خۆییه‌"، هاوكات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ دووری ده‌زانێت عێراق ببێته‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی جاران، لەکاتێکدا حزبی شیوعیش پێیوایه‌ سووریا و عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌ت كۆتاییان پێهاتووه‌.