ده‌میرتاش و یوكسێكداغ وه‌ك هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌

پارتی دیموكراتی گه‌لان كۆنگره‌ی دووه‌می ئاسایی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گرێدا.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

پارتی دیموكراتی گه‌لان كۆنگره‌ی دووه‌می ئاسایی خۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گرێدا.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسێكداغ دووباره‌ وه‌ك هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌.