ئيتاڵيا.. 700 پهنابهر له مهرگ رزگاركران
كەشتیەكی ئیتاڵی زیاتر لە ٧٠٠ پەنابەری لە دەریای سپی ناوەڕاست رزگار كرد.

K24 – رۆما:
كەشتیەكی ئیتاڵی زیاتر لە ٧٠٠ پەنابەری لە دەریای سپی ناوەڕاست رزگار كرد.
لە ناو رزگاركراوەكاندا كۆچبەرێك گیانی لە دەستدا بوو. ٧٢٣ كۆچبەریان بە سەلامەتی گەيهندرانه بەندەری سیسیلی لە وڵاتی ئیتاڵیا.
زۆربەی كۆچبەرە رزگاركراوەكان خەڵكی ئەریتریا، سهنیگال، نایجیریا، ئەسیوبیا، سۆماڵ، و گامبیان و لە ٦ ئۆپەراسیۆنی جیاوازی ھێزی كەناراوییەكانی ئيتاڵیادا رزگار كراون.
لە ناو رزگاركراوەكاندا ٢٠ ژنى دووگیان ٢٩ منداڵی بێ سەرپەرشت ھەن. دوای گەیشتنیان بە كەنارەكە پشكنینیان بۆ ئەنجامدرا و خواردن و شوێنی نێشتەجێكردنیان بۆ دابینكرا.
رزگاركردنی ئەو كۆچبەرانە لە كاتێكدایە كە دوو رۆژ لەمەوبەر ٤٨ كۆچبەری كورد لە دەریای ئیجە، لە نزیك كەناراوەكانی توركیا خنكان.