ئالدار خەلیل: بۆ چارەسەری قه‌يرانى سیاسی سووریا دەبێت دانووستان لەگەڵ خۆسەری و پەیەدە بكەن

"پێشبینی دەكرێت كۆنگرەی جنێڤ 3 دوابخرێت"

K24 - قامشلۆ:

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) رایگەیاند، ئەگەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەبەستیان چارەسەری قەیرانی سیاسی سووریا بكەن دەبێ دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەری خۆسەری و پەیەدە بكەن.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) ئالدار خەلیل، سەرۆکی دەستەی جێبەجێیکاری تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات رایگەیاند: "ئەگەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەبەستیان چارەسەری قەیرانی سیاسی سووریا بكەن دەبێت دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەری خۆسەری و پەیەدە بكەن".

گوتیشی: "بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی جنێف3، ھیچ بانگیێش نامەیەك بۆ ساڵح موسلیم ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) نەھاتووە".

ئالدار خەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ھیچ بڕیارێكی نێودەوڵەتی نیە بۆ وەستانی شەڕ لە سووریا، پێشبینی دەكرێت كۆنگرەی جنێڤ3، دوابخرێت".  

بۆ چارەسەری كێشە سیاسی لە سووریا بڕیاربوو كۆنگرەی جنێڤ3، ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام بە فەرمی لە لایەن سەرپەرشتیارانی كۆنگرەكە بۆ 28ی مانگ دواخرا، لەو كۆنگرەیەدا ھێزە ئۆپۆزیسیۆنەكان لەگەڵ رژێمی سووریا گفتوگۆ لە بارەی كێشەكان و چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسی وڵاتەكە دەكەن.