بزانه زیدان دوای یه‌كسانبوونی یانه‌كه‌ی چی ده‌ڵێت؟
زیدان: دڵته‌نگین، به‌ڵام كۆڵ ناده‌ین
K24 ـ هه‌ولێر
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی نێوان ریال بێتیس و ریال مه‌درید، زیدان ـی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه خسته‌ڕوو.
زیدان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Daily mail بڵاو كرایه‌وه ده‌ڵێت: "راسته له‌ده‌ستدانی ئه‌و 2 خاڵه زیانی لێداین، به‌ڵام نابێت بێهیوا بین."
راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌شڵێت: "منیش وه‌ك هه‌ر یاریزانێك نیگه‌رانم، به‌ڵام نابێت كۆڵ بده‌ین."
زیدان گوتیشی: ئێمه ده‌مانزانی ئه‌م یارییه بۆ ئێمه سه‌خته، به‌ڵام به‌داخه‌وه یاریزانه‌كانمان له قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی ریال بێتیس به 22 خاڵ هاته پله‌ی چوارده‌یه‌م.