ته‌كسییه‌ك ڤان خال بگه‌یه‌نه هۆڵه‌ندا!
شه‌یتانه سووره‌كان به ته‌كسی ڤان خال ڕه‌وانه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌نه‌وه
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا میداكانی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ری Daily mailـی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مان یونایتد ته‌كسیان بۆ ڤان خال گرتووه به مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا.
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه و هاوكات له‌سه‌ر داوای به‌شێكی یاریزانه‌كانی مانی‌و، یانه ئینگلیزه‌كه تاوتوێی باردودۆخی یانه‌كه ده‌كات،
به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌رداربوون له ڤان خال.
میداكان وێنه‌ی ڤان خالیان گرتووه، كه له شوێنی كرینی بلیتی تاكسیه‌ك خۆی و جانتاكه‌ی وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، رایان گیگزی وێلزی یاریزانی پێشووی هه‌مان یانه، ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی پیاوه هۆڵه‌ندیه‌كه و له یانه‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه پێده‌چیت رۆیشتنی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ئه‌و یانه نزیك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت.
ئه‌گه‌رچی هێشتا نه یانه‌كه و نه خودی راهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه‌كه‌ش هیچیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه نه‌دركاندووه، به‌ڵام بابه‌تی ده‌ركردنی ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌گه‌رێكی نزیكه و زه‌حمه‌ته چیتر ئیداره‌ی یانه‌كه به‌رگه‌ی پشوودریژیان له به‌رانبه‌ری بگرن.