پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌مینداری گشتی پێشووی یه‌كگرتوو به كوێ گه‌یشت؟
"یه‌كێتی رێگربووه له پڕۆژه‌كه تا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌وان تێكه‌ڵ نه‌بێت"
K24 – سلێمانی:
له ماوه‌كانی رابردوودا، هه‌ریه‌كه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه بێده‌نگ بوو و خاوبوویه‌وه.
عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پێی وایه یه‌كێتی له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆژه‌یه رێگربووه و بۆ كوردستان 24 گوتی: "له‌به‌ر تێكه‌ڵ نه‌بوونی پڕۆژه‌كه‌ی د.فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆمار و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین كه‌سایه‌تی سیاسیی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه رێگربوون بۆ هاتنه‌وه‌ی د.فوئاد مه‌عسووم بۆ سلێمانی".