ميدياى جيهانى كوردستان 24 ده‌كاته سه‌رچاوه.. ده‌نگدانه‌وه‌ى چيرۆكى دۆزينه‌وه‌ى ميسيى كورديى
دواى شنگال، چيرۆكى ميسى كورديى.. كوردستان 24 ده‌كاته سه‌رچاوه بۆ ميدياى جيهان.
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 ميدياى كورديى له ناوچه‌يبوونه‌وه برده قۆناغى به‌جيهانيبوون.
كوردستان 24 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ميدياى جيهان بۆ وه‌رگرتنى زانيارى له باره‌ى كوردستانه‌وه. بايه‌خدانى ميدياى جيهان به دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ى جيهان تامه‌زرۆيى بينينى ده‌كرد، له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانيى و سه‌ردێڕى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و زۆرترين سێرچى بۆ كراوه.
كوردستان 24 يه‌كه‌مجار نييه ده‌بێته چاوى جيهان له‌سه‌ر كوردستان و پێشتريش هه‌ر له دواى چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگالدا، زۆرينه‌ى ره‌هاى ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانى جيهان و كه‌ناڵه نێوده‌وڵه‌تيى و ناوخۆييه‌كانى وڵاتان له رێگه‌ى كامێرا و په‌خشى كوردستان 24ه‌وه ديمه‌نى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگاليان بۆ جيهان په‌خشكرد.
سه‌ركه‌وتنى كوردستان 24 له بوون به سه‌رچاوه‌ى بڕواپێكراوى سه‌ره‌كيى ميدياى جيهان به ده‌ستكه‌وتێكى گرنگى كه‌ناڵه‌كه و ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێى كارى ميديايى له كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه هيچ ميديايه‌ك پێش كوردستان 24 نه‌يتوانيوه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت.
پيشه‌يى بوون و راستگۆيى و پيشاندانى وێنه له كاتى روودانياندا ئه‌و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كييانه بوون، به هۆيه‌وه شاشه‌ى كوردستان 24ى پێده‌ناسرێته‌وه و ميدياى جيهانيى بۆ پرسه گرنگه‌كانى كوردستان پشتيى پێده‌به‌ستن.
هه‌واڵى دۆزينه‌وه‌ى منداڵێكی پۆلی سێی بنه‌ڕه‌تيى له شاری دهۆك به‌ناوی هێمن عه‌لی ئه‌حمه‌د، كه هه‌واداری ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ (مێسی)یه، به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن مێسی بانگهێشت كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له عه‌لاگه‌یه‌كی ره‌نگ شین درێسی مێسی كێشاوه و وێنه‌كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوويه‌وه و به مێسی كوردیی ناوبانگی په‌یداكرد، بووه جێى بايه‌خى ميدياى جيهان.
كوردستان 24 له نزیك ماڵی مێسی كوردیی له شاری دهۆك راپۆرتێكی ئاماده‌كردوو و راسته‌وخۆ له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه، ميدياى جيهانى و ئاژانس و رۆژنامه و كه‌ناڵه به‌ناوبانگ و پڕ بينه‌ر و متمانه‌پێكراوه‌كانى جيهان هه‌مان راپۆرتى كوردستان 24يان په‌خشكرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به جيهاندا، كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وته‌وه و لێره‌و و له‌وێ چه‌ند ئه‌كاونت و په‌يج و ميدياكارێك به درووستكردنى هه‌ژمارى ساخته به‌ناوى ميسييه‌وه هه‌وڵياندا له گرنگى ئه‌و قۆناغه له مێژووى راگه‌ياندنى كورديى كه‌مبكه‌نه‌وه و باسيان له‌وه ده‌كرد، كه ئه‌و منداڵه كورده هه‌مان منداڵ نييه كه درێسه‌كه‌ى ميسيى به عه‌لاگه نه‌خشاندووه، به‌ڵكو منداڵێكى ئه‌فغانييه، به‌ڵام رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى بريتانى ده‌يلى مه‌يل له رێگه‌ى په‌يامنێرێكييه‌وه سه‌ردانى ئه‌و منداڵه‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆك كرد و راستيى و درووستيى زانيارييه‌كانى كوردستان 24ى پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده، به گوێره‌ى زانيارى ماتۆڕه‌كانى گه‌ڕان له گوگڵدا، له ده‌يان و سه‌دان هه‌زار ماڵپه‌ڕ و سه‌رچاوه‌ى ميديايى هه‌واڵى دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه به پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كه‌ى كوردستان 24 بڵاو كراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به وێنه ژماره‌يه‌ك نموونه‌ى كه‌ناڵ و سه‌رچاوه به‌ناوبانگه‌كانى ميدياى جيهان ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
له ماتۆڕى گه‌ڕانى گوگڵدا، ته‌نيا به سێرچ كردن بۆ ناوه‌كانى (ميسى كوردستان 24)، له به‌شى هه‌واڵه‌كانى 24 كاتژمێرى رابردوودا 9 هه‌زار و 830 بابه‌ت به‌رده‌ستخراوون و ئه‌و ئه‌نجامه به‌رده‌وام به چركه رووى له زيادبوونه.
هه‌ر له هه‌مان ماتۆڕدا، ته‌نيا گه‌ڕان بۆ ده‌سته‌واژه‌ى (Now Kurdish boy) 62 هه‌زار و 300 ئه‌نجام ده‌خاته به‌رده‌ست وه‌رگران و چركه به چركه ئه‌و ئه‌نجامه رووى له زيادبوونه.

ماڵپەڕی (101Great Goals)ـی بەناوبانگی جیهانیی لینکی چەناڵی فەرمیی یووتیوبی کوردستان 24ـی داناوە و بە درێژی باسی ئەوەی کردووە، کە کەناڵێکی کوردی بەناوی کوردستان 24 مێسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە.


لەسەر ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، هەژماری لیۆ مێسی کە نزیکەی 700 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە، رایگەیاندووە کەناڵێکی کوردی مێسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە، لەلایەکی دیکەوە هەژماری ڤیڤا بارسا، کە زیاتر لە سێ ملیۆن فانی هەیە، ئەویش لەلای خۆیەوە بە گرنگییەوە باسی دۆزرانەوەی میسییەکەی دهۆکی کردووە.

هەژماری Team Messi کە هەژماری فەرمیی لیۆنێل میسییە لە تویتەر، چەند سەعاتێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزرانەوەی میسی لەلایەن کوردستان24 فۆلۆوی هەژماری فەرمیی کوردستان24ی کردووە، لە تویتەر.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی لە راپۆرتێکیدا، کەمێک لەمەوبەر رایگەیاندووە مێسییەکەی دهۆک دۆزرایەوە و کەناڵی کوردستان24ی وەکو سەرچاوەی ئەو هەواڵە هەژمارکردووە و بە سوود وەرگرتن لە لێدوانی ئەو منداڵە بۆ کوردستان24، رایگەیاندووە میسییەکەی دهۆک هاندەری میسییە و لەبەر ئاستبەرزیی ئەو یاریزانەی بلاوگرانا، لیۆی خۆش دەوێت.

ماڵپەڕی جۆی بەناوبانگی بەریتانی رایگەیاندووە، ئەو منداڵەی هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕا، کەناڵی کوردستان24 دۆزییەوە و و راستەوخۆ ئەو منداڵە کە لە شاری دهۆک دەژی، قسەی بۆ ئەو کەناڵە کرد و ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو خاوەنی وێنەکەی عەلاگەکەیە و مێسییەکەی دهۆکە. ئەو منداڵەی خۆی بە مێسییەکەی دهۆک ناساندووە، ناوی هەمەن عەلی ئەحمەدە و تەمەنی 10 ساڵانە و لە دەوروبەری شاری دهۆک نیشتەجێیە و باری دارایی خێزانەکەی زۆر خراپە و کرێچین.

هه‌ريه‌ك له رۆژنامه به‌ناوبانگ و كه‌ناڵه ئه‌وروپاييه‌كان به گشتيى به بايه‌خه‌وه له شاشه‌ى كوردستان 24ه‌وه هه‌واڵى دۆزينه‌وه‌ى ميسيى كوردييان بڵاو كردووه‌ته‌وه. له‌وانه رۆژنامه‌ى زه سه‌نى بريتانى كه رۆژنامه تيراژى دوو مليۆن دانه‌يه، كه‌ناڵى ئه‌وروپا يه‌كى فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانيى، سكاى نيوزى بريتانى، رۆژنامه‌ى تێليگرافى هۆڵه‌ندى، چاپه‌مه‌نييه‌كانى ئيسپانيا به گشتيى، ته‌له‌ڤزيۆنى ئه‌لفاى ئيتاڵيا، پرخوێنه‌رترين ماڵپه‌ڕى تايبه‌ت به وه‌رزشى فه‌ره‌نسا به ناوى سپۆرت، رۆژنامه‌ى ئاراى كه‌ته‌لۆنى له ئيسپانيا..
.jpg)
.jpg)