كوردستان 24 ورده‌كارى كۆبوونه‌وه بارزانى و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كۆتايپێهات و بڕياردرا ليژنه‌يه‌ك بۆ راييكردنى كاره‌كان پێكبهێنرێت.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان فازڵ ميرانى، رايگه‌ياند، ليژنه‌يه‌كى پێكهێنراوه و ئه‌و ليژنه‌يه سبه‌ى ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات و سه‌ردانى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات.
گوتيشى: رۆژى 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، ئه‌و ليژنه‌يه ئه‌نجامى كاره‌كانى راده‌گه‌يه‌نێت و بڕيارى خۆى ده‌دات.
سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ى يوسف محه‌ممه‌د بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستى پارتيى له‌و باره‌يه‌وه، فازڵ ميرانى گوتى: ئه‌وه ليژنه‌كه بڕيارى خۆى ده‌دات و هه‌ر بڕيارێك بدات پارتى پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت و ئه‌و پرسه نه‌كرێته شه‌خسى و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه پێويسته په‌رله‌مان كار بكرێت، چونكه دامه‌زراوه‌يه‌كى شه‌رعييه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، به ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه رازى بوون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ليژنه‌يه‌ى پێكدێت 9 ئه‌ندامى هه‌يه و 3يان پارتين و ئه‌وانى ديكه له لايه‌نه‌كانى ديكه‌ن.
ئاشكراشيكرد، له سبه‌ينێوه هه‌ريه‌ك له فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى يه‌كگرتووى ئيسلامى و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان ده‌ست به كاره‌كانيان ده‌كه‌ن و سه‌ردانى لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كارى به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى لايه‌نه‌كان.
به گوێره‌ى ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، بڕيار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه دراوه:
یەكەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ستاییشی گیانفیدایی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد كە لە بارودۆخێكی سەختدا قارەمانانە بەرگری لە گەل و نیشتیمان دەكەن و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە تێكڕای لایەنە سیاسییەكان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەكان و بارودۆخی هەستیاری ئێستا بكەن و لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان و متمانەی جەماوەریدا بن.
دووەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و بە پێویست زانرا كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم كۆدەنگییەكی نیشتیمانی ساز بدرێت ئەویش لە ڕێگەی یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و پتەوتركردنی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان. هەر پەیوەست بەم باسەوە لایەنە سیاسییەكان ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێویستە ئەو دەرفەتە بە خەڵكی كوردستان بدرێت كە ڕای خۆیان لەبارەی چارەنووسی خۆیان بە جیهانییان ڕابگەیێنن.
سێیەم: كۆبوونەوەكە نیگرانیی خۆی سەبارەت بە دیاردەی كۆچ بۆ هاندەران و قووڵبوونەوەی كێشەكانی خەڵك نیشان دا و دڵنیایی دایە خەڵكی كوردستان كە بەیەكەوە قەیرانەكان تێدەپەڕێندرێن و لایەنەكان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی و داواكاریی خەڵك ڕاگەیاند و بە ئاماژەدان بە كورتهێنانی بودجە داوایان كرد كە هەموو ڕێگەیەك بگیرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێ مووچەیی و بۆ ئەم مەبەستەیش پاڵپشتیی خۆیشیان بۆ هەوڵ و ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ سیاسەتی دەستپێوەگرتن و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و چاكسازی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ گرفتەكان ڕاگەیاند بە جۆرێك كە ڕێوشوێنەكانی حكوومەت كەمترین گوشار بۆ چینی هەژار و كەمدرەامەت و فەرمانبەران بهێنێت و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیش وەك پاشەكەوت بۆ خودی فەرمانبەران لای حكوومەت بمێنێت و بە هیچ شێوەیەكیش مووچە و مافی فەرمانبەران نەفەوتێت، هەروەها ئەم سیاسەت و ڕێوشوێنانە بەشێوەیەكی گشتی خزمەتی بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی گرفتە داراییەكان بكات.
چوارەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكان هەرچی زووترە پارلەمان كارا بكرێتەوە و زەمینەیش بۆ ئاشتەوەایی سیاسی نێوان لایەنەكان خۆش بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیار درا كۆمێتەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت كە ئەركەكەی بریتی دەبێت لە زەمینەسازی بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و حكوومەت و چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی و سەرخستنی ڕیفراندۆم. هەروەها ئەو كۆمیتەیە لە ماوەی حەفتەیەكدا كارەكانی تەواو دەكات و ئەنجامەكانی دەخاتە بەردەم كۆبوونەوەی داهاتووی پارتە سیاسییەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
پێنجەم: سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكانی ناوچەكە و تەئكیدی لە سەر پاراستنی مافی دیاریكردنی چارەنووس و مافە دیموكراتییەكانی گەلی كوردستان كردەوە.
شەشەم: كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت لەپێناو گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان.