یەکێتی ئەوروپا داوای راگرتنی شەڕ لە باکووری کوردستان دەکات

"یەکێتی ئەوروبا بە وردی چاودێری رەوشی باکووری کوردستان دەکات".

K24 - ئەنقەرە:

بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،فریدریکا موگرینی داوایكرد: "بە زووترین كات شەڕ و توندو تیژی لە باکووری کوردستان رابگیرێت". 

به‌رپرسی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا،مولود چاوش ئۆغلو، كۆبوویه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیشدا گوتی: "یەکێتی ئەوروپا بە وردی چاودێری رەوشی باکووری کوردستان دەکات و ئیدانەی ھەموو جورە کارێکی توندوتیژیش دەکات".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەرپرسی کۆمیتەی چاودێریکردنی سیاسەتی دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا،جوھانز ھان، داوای  له‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان كرد له‌ توركیا: "رەوشی باکووری کوردستان ئارام بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پڕوسەی ئاشتی جارێکیتر دەست پێبکەنەوە".