ئاواره‌كانی هه‌رێم له به‌غدا توڕه‌ن
300 ملیۆن دۆلاریان پێویسته
K24 ـ هه‌ولێر:
دوای دوو ساڵ له ئاواره‌بوونی دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌ددین و ئه‌نبار و نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق هاوكاری پێویستیان بكات، ژیانێكی به‌كوله‌مه‌رگی به‌ڕێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئاواره‌كانی كه‌مپی به‌حركه ئاماژه‌یان كردووه به‌وه‌ی: "حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌یان دابینكردووه، به‌ڵام كه‌مپی ئاواره‌كان پێویستی زیاتری به هاوكاری حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌هۆی به‌فروباران و سه‌رمای زستان، رۆژ له‌دوای رۆژ گوزه‌رانی ئاواره‌كان خراپتر ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئاواره‌كان ده‌ڵێن: "حكوومه‌تی عێراق هاوكاری توركمانه شیعه‌كان ده‌كات له ته‌له‌عفه‌ر به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه سوننه‌ین هاوكاریمان ناكات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات".
ئه‌مه له كاتێكدایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، ئه‌وان پێویستیان به 300 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستی ئاواره‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له 9 كه‌مپ نیشته‌جێبوون و ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقیش له 20 كه‌مپی هه‌رێمی كوردستان په‌نادراون.