به‌سره .. نه‌وتی خاو تاڵان ده‌كرێت
"تاوانه‌كه ده‌وڵه‌تی له پشته"
K24 ـ به‌سره:
هێزێكی ئه‌منی له به‌سره چه‌ندین حه‌وزی گلدانه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه له دزینی نه‌وتی ره‌ش و به‌قاچاغ بردنی به‌كارهاتووه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، هیزێكی ئه‌منی تایبه‌ت له به‌سره، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین حه‌وزی نه‌وتی ره‌ش، كه له بیرێكی ناحیه‌ی (خور ئه‌لزوبێر) له باشووری به‌سره ههڵێنجێندراوه و دواتر به تانكه‌ر دزراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، "ئه‌نجامدانی تاوانی دزینی نه‌وتی خاو به پشتیوانی لایه‌نی حكوومی ده‌سه‌ڵاتدار پێنج ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه".
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "چۆنیه‌تی دزینی نه‌وتی خاو و به قاچاغ بردنی پرۆسه‌یه‌كه ناتوانرێت به‌بێ ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌نجام بدرێت".
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌لمه‌دا، له رێگه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، هێزه ئه‌منیه‌كه‌ی به‌سره به شێوه‌یه‌كی توندوتوڵ ده‌وره‌ی شوێنی رووداوی دزینی نه‌وته‌كه‌یان گرتووه، به‌ڵام كه‌سیان ده‌ستگیرنه‌كردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، له ساڵانی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆری بیره نه‌وته‌كانی باشوور رووبه‌ڕووی دزین و به‌تاڵانبردن بوونه‌ته‌وه و به قاچاغ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ساغكراونه‌ته‌وه.