رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: كوردستان 24 به دۆزينه‌وه‌ى ميسيى كورديى جيهانى هه‌ژاند
ميدياى عه‌ره‌بى ده‌ڵێن شانازييهكه بۆ كوردستان 24 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك سايت به‌و سه‌ركه‌وتنه قه‌ڵس بوونه.
K24 ـ هه‌ولێر:
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه دهۆكییهی ئاشقی ئه‌ستێره‌ی جیهانی تۆپی پێ (مێسی) بوو له‌لایه‌ن كوردستان24، بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لوه‌سه‌تی به‌حره‌ین راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، دوای زیاتر له دووساڵ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و منداڵه‌ی درێسی مێسی ده‌پۆشی و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردستان24 دۆزرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌ڵێ: "ئه‌و منداڵه خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكی كورستانی عێراقه و باوكیشی پێشمه‌رگه‌یه و له‌دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگێت".
ماڵپه‌ڕی ئهلكوره ئه‌لیه‌وم، كه ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بیی وه‌رزشییه، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به (هێمن عه‌لی ئه‌حمه‌د) ناسراو به مێسی كوردیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كوردستان24 سه‌ركه‌وتوو بوو له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه وه‌كو ئاشقی مێسی وێنه‌كه‌ی به بڵاوبووه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی هێمن باری داراییان خراپ بووه و خێزانه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه درێسێك بۆ كوڕه‌كه‌یان بكڕن، هێمنیش عه‌لاگه‌یه‌كی پۆشیوه، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه به‌وهۆیه‌وه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ مێسی كه وێنه‌كه‌ی بینیوه، داوای كردبوو ئه‌و منداڵه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هاوكاری دارایی بكات.
ماڵپه‌ڕی رووسیاليهم راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی ئاشقی مێسی بوو" له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "كه‌ناڵی كوردستان24 له شاری دهۆكی كوردستانی عێراق، توانی ئه‌و منداڵه بدۆزێته‌وه كه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردبوو له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی كردووه به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هێمن عه‌لی ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدراوه له كه‌ناڵی كوردستان24، هه‌روه‌ها دۆخی خراپی گوزه‌رانی "مێسی كوردیی" و پیشه‌ی باوكی وه‌كو پێشمه‌رگه خستووه‌ته‌ڕوو.
ماڵپه‌ڕی ئه‌خبار میسر، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، كوردستان24 ئه‌و منداڵه‌ی دۆزییه‌وه كه خوشكه‌كه‌ی درێسێكی له عه‌لاگه‌یه‌ك بۆ دروست كردووه، به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش (كوردستا24)ی كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی.
كوردستان 24 ميدياى كورديى له ناوچهيبوونهوه برده قۆناغى به‌جيهانيبوون ئه‌وه‌ش بووه‌ته مايه‌ى قهڵسبوونى هه‌ندێك سايت و كه‌ناڵى ناوچهيى و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا دژى ئه‌و ده‌ستكه‌وته ميدياييهى كوردستان 24 زانيارى بێ به‌ڵگه و دوور له راستيى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕى ئه‌خبار مصر العاجلة، نووسيويه‌تى: له كۆتاييدا كه‌ناڵى كوردستان 24 ئه‌و منداڵه‌ى دۆزييه‌وه كه ميسى به شوێنيدا ده‌گه‌ڕا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه له لايه‌ن كوردستان 24ه‌وه ههرايهكى فراوانى ناوه‌ته‌وه و هه‌ست و سۆزى مليۆنان هه‌وادارى ميسى له جيهاندا وروژاندووه.
رۆژنامه‌ى صدى، ى عه‌ره‌بى نووسيويه‌تى: كوردستان 24 ئه‌و منداڵه‌ى دۆزييه‌وه و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌وادارانى ميسيى له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا دڵخۆش بكات.
رۆژنامه‌ى (الوسط)ى عه‌ره‌بيى، نووسيويه‌تى: چاكه و گه‌وره‌يى دۆزينه‌وه‌ى عاشقه‌كه‌ى ميسيى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ناڵى كوردستان 24، كه توانى ئه‌و منداڵه بدۆزێته‌وه. ئاماژه‌شى به ناوه‌ڕۆكى قسه‌كانى ميسيى كورديى كردووه بۆ كه‌ناڵى كوردستان 24 و باسى له‌وه‌شكردووه، باوكى ميسيى كورديى پێشمه‌رگه‌يه و شه‌ڕ له دژى داعش ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى عهرهبييه نێت، نووسيويه‌تى/ كه‌ناڵى كوردستان 24 سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌يشتن به‌و منداڵه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵه ميسيى به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێت.
ماڵپه‌ڕى ئه‌خبار تلغراق، نووسيويه‌تى: مه‌زنى دۆزينه‌وه‌ى ميسيى بچووك بۆ كوردستان 24 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئهلفهجرى سعووديى، نووسيويه‌تى: كوردستان 24 منداڵه‌كه‌ى هه‌وادارى ميسيى دۆزييه‌وه. ئه‌مه‌ش ههرايهكى گه‌وره‌ى درووستكردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا. ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كوردستان 24 چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌دا كردووه و له ماڵپهڕهكهشيدا ئه‌و رۆژنامه‌يه ڤيديۆى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى كوردستان 24ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هافينگتۆن پۆست، به زمانى عه‌ره‌بى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كوردستان 24، منداڵه‌كه‌ى دۆزييه‌وه، دايكيى ئه‌و منداڵه بۆ كوردستان 24 وتويه‌تى: به هۆى خراپى بارى گوزه‌رانه‌وه ئه‌و كاته نه‌مانتوانى تيشێرتێكى بۆ بكڕين و به عه‌لاگه درێسه‌كه‌ى كێشاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سايتێكى عه‌ره‌بى گومانى له‌سه‌ر ناسنامه‌ى منداڵه‌كه درووستكردووه، به‌ڵام ئه‌و گومانه درووست نه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌ى كوردستان 24 منداڵه‌كه‌ى دۆزييه‌وه ئينجا كه‌وتنه هه‌وڵى درووستكردنى گومان.
رۆژنامه‌ى ئه‌لغه‌د نيوز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، دواجار كه‌ناڵى كوردستان 24، منداڵه‌كه‌ى هه‌وادارى ميسى دۆزييه‌وه.
رۆژنامه‌ى نه‌سمه وه‌ته‌ن، نووسيويه‌تى: كه‌ناڵى كوردستان 24، منداڵه‌كه‌ى دۆزييه‌وه، كه ميسى به شوێنيدا ده‌گه‌ڕا.
كه‌ناڵى ئهلمهنارى لوبنانى نووسيويه‌تى: كه‌ناڵى كوردستان 24 شانازى ئه‌وه‌ى پێبڕاوه كه منداڵه‌كه‌ى هه‌وادارى ميسى بدۆزێته‌وه.
كوردستان 24 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ميدياى جيهان بۆ وه‌رگرتنى زانيارى له باره‌ى كوردستانه‌وه. بايه‌خدانى ميدياى جيهان به دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ى جيهان تامه‌زرۆيى بينينى ده‌كرد، له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانيى و سه‌ردێڕى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و زۆرترين سێرچى بۆ كراوه.
كوردستان 24 يه‌كه‌مجار نييه ده‌بێته چاوى جيهان له‌سه‌ر كوردستان و پێشتريش هه‌ر له دواى چه‌ند رۆژێك له ده‌ستپێكى په‌خشى كه‌ناڵه‌كه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگالدا، زۆرينه‌ى ره‌هاى ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانى جيهان و كه‌ناڵه نێوده‌وڵه‌تيى و ناوخۆييه‌كانى وڵاتان له رێگه‌ى كامێرا و په‌خشى كوردستان 24ه‌وه ديمه‌نى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شنگاليان بۆ جيهان په‌خشكرد.
سه‌ركه‌وتنى كوردستان 24 له بوون به سه‌رچاوه‌ى بڕواپێكراوى سه‌ره‌كيى ميدياى جيهان به ده‌ستكه‌وتێكى گرنگى كه‌ناڵه‌كه و ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێى كارى ميديايى له كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه هيچ ميديايهك پێش كوردستان 24 نه‌يتوانيوه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت.
پيشه‌يى بوون و راستگۆيى و پيشاندانى وێنه له كاتى روودانياندا ئه‌و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كييانه بوون، به هۆيه‌وه شاشه‌ى كوردستان 24ى پێده‌ناسرێته‌وه و ميدياى جيهانيى بۆ پرسه گرنگه‌كانى كوردستان پشتيى پێده‌به‌ستن.
هه‌واڵى دۆزينه‌وه‌ى منداڵێكی پۆلی سێی بنه‌ڕه‌تيى له شاری دهۆك به‌ناوی هێمن عه‌لی ئه‌حمه‌د، كه هه‌واداری ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ (مێسی)یه، به‌و هۆیه‌وه له‌لایه‌ن مێسی بانگهێشت كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له عه‌لاگه‌یه‌كی ره‌نگ شین درێسی مێسی كێشاوه و وێنه‌كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوويه‌وه و به مێسی كوردیی ناوبانگی په‌یداكرد، بووه جێى بايه‌خى ميدياى جيهان.
كوردستان 24 له نزیك ماڵی مێسی كوردیی له شاری دهۆك راپۆرتێكی ئاماده‌كردوو و راسته‌وخۆ له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه، ميدياى جيهانى و ئاژانس و رۆژنامه و كه‌ناڵه به‌ناوبانگ و پڕ بينه‌ر و متمانهپێكراوهكانى جيهان هه‌مان راپۆرتى كوردستان 24يان په‌خشكرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به جيهاندا، كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكهوتهوه و لێره‌و و له‌وێ چه‌ند ئه‌كاونت و په‌يج و ميدياكارێك به درووستكردنى هه‌ژمارى ساخته به‌ناوى ميسييهوه هه‌وڵياندا له گرنگى ئه‌و قۆناغه له مێژووى راگه‌ياندنى كورديى كه‌مبكه‌نه‌وه و باسيان له‌وه ده‌كرد، كه ئه‌و منداڵه كورده هه‌مان منداڵ نييه كه درێسه‌كه‌ى ميسيى به عه‌لاگه نه‌خشاندووه، به‌ڵكو منداڵێكى ئهفغانييه، به‌ڵام رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى بريتانى ده‌يلى مه‌يل له رێگه‌ى پهيامنێرێكييهوه سه‌ردانى ئه‌و منداڵه‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆك كرد و راستيى و درووستيى زانيارييه‌كانى كوردستان 24ى پشتڕاستكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده، به گوێره‌ى زانيارى ماتۆڕه‌كانى گه‌ڕان له گوگڵدا، له ده‌يان و سه‌دان هه‌زار ماڵپه‌ڕ و سه‌رچاوه‌ى ميديايى هه‌واڵى دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه به پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كه‌ى كوردستان 24 بڵاو كراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به وێنه ژماره‌يه‌ك نموونه‌ى كه‌ناڵ و سه‌رچاوه به‌ناوبانگه‌كانى ميدياى جيهان ده‌خه‌ينه‌ڕوو.