ئیسرائیل: توركیا پاڵپشتی داعش ده‌كات
له باره‌ی كڕینی نه‌وتی داعشه
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، موشێ یەعالون، رایگەیاند، تورکیا رێگای بە چەکدارانی داعشداوە لە ئەوروپاوە بچنە ناو سووریا و عیراق و دواتریش بگەرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
ھەروەھا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ماوەیەکی زۆر "پارەی تورکیا بۆ کرینی نەوت" لە رێکخراوی داعش تەرخان کرابوو.
موشێ یەعالون گووتی: "پێویستە تورکیا خۆی ساغ بکاتەوە کە ئایا دەیەوێ جەنگ دژی تیرۆر بکات یان نا".
پێشتریش رووسیا حکومەتی تورکیای تومەتبار کردبوو بە کرینی نەوت لە رێکخراوی داعش، بەلام لە لایەن تورکیاوە بە توندی ئەم تومەتانە رەتکرانەوە.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئیسرائیل له‌كاتێكدایه، توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ئاسایی بكاته‌وه.
پێشتریش توركیا، له‌لایه‌ن رووسیاوه به كڕینی نه‌وتی داعش تۆمه‌تبار كراوه و چه‌ند جارێكیش وێنه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی داعشی له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا بڵاوكرده‌وه.