بايدن: له كۆتايى ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا به‌ديدێت
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جۆ بايدن، رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌مريكا له دژى داعش به‌رپايكردووه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش ناوچه‌يه‌كى زۆر له‌ده‌ستبدات.
K24 – واشنتن:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جۆ بايدن، رايگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌مريكا له دژى داعش به‌رپايكردووه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش ناوچه‌يه‌كى زۆر له‌ده‌ستبدات و له كۆتايى ئه‌مساڵيشدا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تر به‌ديدێت.
له چوارچێوه‌ى پشتيوانيكردنى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى، باراك ئۆباما، بايدن، گوتى: سه‌ركه‌وتنى گه‌وره له شه‌ڕى دژ به رێكخراوى داعش به‌ديهاتووه.
ديموكراته‌كانى كۆنگرێس، به هه‌مان شێوه پشتيوانى له سياسه‌تى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌ڕه‌ى بۆ رزگاركردنى رومادى ئه‌نجامدراوه له سوورياش بۆ رزگاركردنى ره‌ققه ئه‌نجامده‌درێت.
له مانگى رابردوودا، سوپاى عێراق به پشتيوانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا توانى شارى رومادى له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكات.
بايدن له‌و باره‌يه‌وه گوتى: توانيومانه له سه‌دا 40ى ئه‌و زه‌وييه رزگار بكه‌ين، كه داعش داگيرى كردبوو.