ئۆجه‌لان خه‌ڵاتێكى ديكه‌ى ئاشتيى پێبه‌خشرا
نوسینگه‌ی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌يى له 12هه‌مین، کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، خەڵاتی ئاشتی به‌خشييه رێبەری زيندانيكراوى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان.

K24 – برۆكسل:
نوسینگه‌ی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌يى له 12هه‌مین، کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، خەڵاتی ئاشتی به‌خشييه رێبەری زيندانيكراوى پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان.
خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی رۆحا دیله‌ک ئۆجه‌لان وه‌رگیرا.
لەمەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەدا نوێنه‌ری نووسینگه‌ی ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی دکتۆر ماریا گویسپپینا ئیندیلیکاتۆ قسەی کرد و گوتی: "ئۆجه‌لان 17 ساڵه له هه‌لومه‌رجی سەختی زینداندایه، ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌کانی خۆی دا‌نیشێت و بیانبینێت، ده‌وڵه‌تی تورک سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و لەسەر زیندانیانی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئەم ره‌وشه نیگەرانین".
ئیدیلیکاتۆ بانگه‌وازی له رێکخراوی بەرگرتن بە ئەشکەنجەی نێونەتەوەیی (CPT) کرد ده‌ست لەو دۆخە وەردەن و یه‌کێتی ئه‌وروپاش هەوڵەکانی خۆی بۆ ئازادی ئۆجه‌لان بخاتەگەڕ.

تا ئێستا چەندین خەڵاتی ئاشتی لەئاستی لەجیهاندا هێژای عەبدوڵا ئۆجالان بینراوە لەوانەش خەڵاتی (هاوڵاتی بەشکۆی) شارەوانی گەورە شاری پالیرمۆی ئیتاڵیا کە لە 14.12.2015 لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پالیرمۆ ئۆلوجا ئۆرلاندۆ درایە دەست پارێزەرانی ئۆجه‌لان مەحمود شاکار و ئەبروگیونەی.
لەمەراسیمەکەدا خەڵاتەکەدا ئۆرلاندۆ وتبووی: "ئۆجه‌لان نوێنەری ئاشتیە بۆ ئێمە، ئەو خەڵاتە لەکەسایەتی ئەودا دیارییە بۆ هەموو گەلی کورد، دەوڵەت و سیستەم دەتوانن ئۆجه‌لان و پەکەکە وەک تیرۆریست بناسن، بەڵام ئێمە وەک گەل ئۆجه‌لان وەک نوێنەری ئاشتی دەبینین، ئەم خەڵاتەش نیشانەی ئەوەیە".
لە 20.06.2015 کۆمەڵەى خوێندکارانى زانکۆى ستارزیجلایدى وڵاتى سکۆتلەندا خەڵاتى شانازیان دایە ئۆجه‌لان.
خەڵاتەکە بەمەراسیمێک لەلایەن جەیلان باگریاند ئەندامى شاندى ئیمراڵى وەرگیرا.

بەڕێوەبەرایەتى زانکۆکە و کۆمیسیۆنی خەڵاتەکە لە لێدوانێکى نوسراودا رایگەیاندبوو:"ئۆجه‌لان شایانی ئەو خەڵاتەیە، ئەو دیموکراسى بۆ کوردان دەخوازێت و دەیەوێت تەواوى مرۆڤایەتى و کۆمەڵگە بەشێوەیەکى یەکسان بژین، ئەو رێبەر گەلى کورد و نووسەرى زیاتر لە 40 پەرتووکە".
لە 20.07.2015 دا پارتی سۆسیالیستی ئۆکرانیا خه‌ڵاتی (مەدالیای ئاشتی و دیموکراسی) به‌خشیه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتی سۆسیالیستی ئۆکرانیا نیکۆلای نیکۆلاڤیچ رودکۆڤسکی که‌له‌هه‌مان کاتدا وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌بوو، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کرا و رایانگەیاند کە به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی له پێناو ئاشتی و دیموکراتیدا ئۆجه‌لانمان به هێژای ئه‌و خه‌ڵاته بینیوه.