خێزانێكى گرێ سپى نههامهتييهكانيان ده‌گێڕنه‌وه
ئێواره‌يه‌كى مانگى ره‌مه‌زان، كاتێك ماڵباتى شيرين چاوه‌ڕوانى بانگ بوون، بۆ ئه‌وه‌ى خوان ئاماده بكه‌ن، چه‌كدارانى ئه‌حرار شام ههڵيانكوتاته سه‌ريان و ..
K24 – كوبانێ:
ئێواره‌يه‌كى مانگى ره‌مه‌زان، كاتێك ماڵباتى شيرين چاوه‌ڕوانى بانگ بوون، بۆ ئه‌وه‌ى خوان ئاماده بكه‌ن، چه‌كدارانى ئه‌حرار شام ههڵيانكوتاته سه‌ريان و داوايانلێكردن به نيو كاتژمێر ماڵه‌كانيان چۆڵ بكه‌ن.
شيرن بۆ كوردستان 24 رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: چه‌كداره‌كان گهنجهكانيان جياكرده‌وه و ئه‌وانيان راپێچى زيندان كرد.
گوتيشى: دواى شه‌ش مانگ له‌و رووداوه، داعش گرێ سپى داگيركرد و زيندانه‌كه شكێنرا.
هاوسه‌ره‌كه‌ى شيرين ده‌كه‌وێته ده‌ستى داعش و كوڕێكى شيرين، ده‌چێت بۆ سۆراغى باوكى.
به‌ڵام چه‌كدارانى داعش ئه‌ويش دهستگيردهكهن و دواى دوو ساڵ له چاوه‌ڕوانى په‌يوه‌ندييان پێوه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن وه‌رن تهرمهكانتان به‌رنه‌وه.
شيرن ده‌ڵێت: كاتێك چووين واژوويان پێكردين، پرسه بۆ رۆڵهكهمان دانهنێين و وتيان ئه‌وه "كافر" بووه و نابێت نوێژى له‌سه‌ر بكرێت.
شيرن ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆى، به‌ڵام وه‌ك خۆى باسيكرد، له‌به‌ر مه‌ترسى بۆمبه‌كانى داعش و په‌لامارى تيرۆريستيى و نه‌مانى سه‌رچاوه‌ى بژێوييان و داڕووخانى ماڵه‌كه‌يان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.