ئه‌ردۆغان: له‌ 55% دانیشتوانی توركیا له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رۆكایه‌تین

"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ بریندارانی جزیره‌ ده‌كه‌ن راست نین".

K24 – ئیسته‌مبوڵ:

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌ قسه‌كانی هه‌ده‌په‌ ناجوولێینه‌وه‌"، گوتیشی: "له‌ 55% گه‌لی توركیا له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدان".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئیسته‌مبوڵ، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی باكووری كوردستان و گوتی: "ئێمه‌ به‌ قسه‌كانی هه‌ده‌په‌ ناجووڵێین"، ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ بریندارانی جزیره‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌مبولانس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، راست نین".

سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له‌یلا زانا هه‌تاوه‌كوو سوێندی په‌رله‌مانی نه‌خوات ناتوانم له‌گه‌ڵیدا كۆببمه‌وه‌".

ئاشكراشیكرد: "ئه‌گه‌ر له‌یلا زانا باسی ئۆجه‌لان و خۆسه‌ری بكات له‌گه‌ڵی كۆنابمه‌وه‌".