ئەردۆغان بۆ لەیلا زانا: پێویستە پێشتر سوێند بخوات
ئەردۆغان: ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن ئامبیوڵانسەکان بریندارانی جزیرێ بۆ نەخۆشخانە ناگوازنەوە بێ نبنەمان
K24- ئەنقەرە:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا مەرجی ھەیە بۆ چاو پێكەوتن لەگەڵ لەیلا زانا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە پێش نزیکەی شەش مانگ داوای کردبوو چاوی بە ئەردۆغان بکەوێ.
سەرۆك كۆماری توركیا لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان لەبارەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ لەیلا زانا، گوتی: "لە پێشدا پێویستە من ئەوە بڵێم، دەبێ بەر لە ھەرشتێك ئەو پەرلەمانتارە سوێند بخوات، تا لە پەرلەمان سوێند نەخوات لەوانە نییە ئەو چاوپێكەوتنە دروست بێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "چەند رۆژێك لەمەوبەر راوێژكاری لەیلا زانا لە سەر داوای زانا، تەلەفۆنی بۆ نووسەرەكەی من كردبوو و ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكەی باسكردبوو، ئەگەر ئەو چاوپێكەوتنە لەو چوارچێوەیە دابێت، ئەوا پێویست ناكات ئەو چاوپێكەوتنە رووبدات".
ئەردۆغان لە سەر دەنگۆی ئەوەی كە رێگە نادرێت ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبیوڵانس بریندارانی نارەزایەتییەکانی ناوچەی جزیرێ لە بکووری کوردستان بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە، گوتی: "ئەوە راست نییە لەوێ ھەمیشە ئەمبیوڵانس ھەنە، دوێنێ وەزیرێكی ئێمەش ئەوەی راگەیاند".