داعش و نوسره پێكیاندادا
چه‌ندین كوژراو هه‌یه له نێوانیان
K24 ـ لوبنان:
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان چه‌كدارانی رێكخستنی داعش و به‌ره‌ی نوسره له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان چه‌ندین كوژراوی لێكهوتهوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی، رۆژی هه‌ینی 29/1/2016 له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان، جه‌نگێكی خوێناوی له نێوان چه‌كدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌رپابوو.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له ناوچه‌كانی جرود و عه‌رسال له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان روویداوه و ئاگری جه‌نگه‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌شی گرتووه‌ته‌وه و چه‌ندین كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌یه.
له‌و جه‌نگه داعش توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به سه‌ر سێ رێڕه‌وی گرنگی هاتووچۆ به دووری سێ كیلۆمه‌تر له بنكه‌كانی سوپای لوبنان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ساڵی رابردوو سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسڕه ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی رایگه‌یاندبوو، دروست نیه جه‌نگ دژی رێكخستنی داعش ئه‌نجامبدرێت له ژێر چه‌تری توركیا و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.