كه‌نه‌دا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر داعش راده‌گرێت
ره‌نگه هاوكاری هێزه زه‌مینییه‌كان بكات

K24 – كه‌نه‌دا:
كه‌نه‌دا به نیازه هێرشه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، له عێراق و سووریا رابگرێت و له جیاتی ئه‌وه‌ش، هاوكاری هێزه زه‌مینییه‌كانی ناوچه‌كه بكات.
جاستیین ترۆدۆ، سه‌رۆكی وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN) گوتی: "كه‌نه‌دا ده‌زانێت، بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر له جیهان، پێویستمان به‌كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه كه‌نه‌داش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی مرۆیی و سه‌ربازی رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت ".
ترۆدۆ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتیشی: "ئێمه به‌رده‌وامین و پابه‌ندی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیشمان ده‌بین، چونكه به شێكین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش".
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان كۆتاییان به گورزه ئاسمانییه‌كان له دژی داعش هیناوه و گوتی: "كۆتاییمان به‌و ئه‌ركه هێنا و له جیاتی ئه‌وه‌ش هاوكاری هێزه زه‌مینییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین".
روونیشكرده‌وه، ره‌نگه هاوكارییه‌كان خۆیان له مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ببیننه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، هۆكاری راگرتنی كورزه ئاسمانییه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه كه‌نه‌دا له رووی پێدانی هاوكاری سه‌ربازییه‌وه رۆڵی خۆی باشتر بگێڕێت.