سه‌لاح بهدرهدين: كانتۆن چاره‌سه‌رى پرسى كورد نييه
سياسهتمهدارى كورد له رۆژئاواى كوردستان، سه‌لاح بهدرهدرين، رايگه‌ياند، بزاڤى سياسى كورد له رۆژئاواى كوردستان له هه‌ڵه به‌ده‌ر نييه.
K24 – هه‌ولێر:
سياسهتمهدارى كورد له رۆژئاواى كوردستان، سه‌لاح بهدرهدرين، رايگه‌ياند، بزاڤى سياسى كورد له رۆژئاواى كوردستان له هه‌ڵه به‌ده‌ر نييه و روونيشيكرده‌وه، پرسى كانتۆنه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى چاره‌سه‌رى پرسى كورد نيين.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتيى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24، سه‌لاح بهدرهدين، گوتى: سه‌ره‌تا شۆڕشى سووريا، شۆڕشى گه‌نجان بوو، دواى شه‌ش مانگ تا ساڵێك پارته سياسييه‌كان هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه و ئه‌نجوومه‌نى سياسى پارتهكانيش له‌سه‌ر داواكارى ده‌ره‌وه درووست بوو.
ئه‌و گوتيشى: ئه‌مريكا و رووسيا له كۆنگره‌ى ڤيه‌ننا دوودا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د تا 2017 و له‌وه‌شدا رازى بوونه رژێمى ئه‌سه‌د و داموده‌زگاكانى بمێننه‌وه و دواى ئه‌وه بۆى هه‌يه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و رێگهيهن كه به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له بڕيارى 2254ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا باسى جنێڤ ناكات و باسى ڤيه‌ننا دوو ده‌كات و ته‌نانه‌ت تهكهس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌موو ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌سه‌د بمێننه‌وه تا كۆتايى 2017 و رووسيا و ئه‌مريكاش له‌سه‌ر ئه‌وه يه‌كده‌نگن.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه شۆڕش درووست بوو بۆ رووخاندنى رژێم بوو، به‌ڵام ئێستا ئۆپۆزيسيۆنى سووريا رازى بوونه به مانه‌وه‌ى ده‌زگاكانى رژێمى ئه‌سه‌د.
له باره‌ى كانتۆنهكانهوه، سه‌لاح بهدرهدين، باسى له‌وه كرد، پرسى كانتۆنه‌كان چاره‌سه‌رى پرسى كورد ناكه‌ن و په‌يه‌ده ناوه‌كه‌ى كورديى نييه و ده‌ربڕى خواسته‌كانى كورد نيين.
داواشيكرد، په‌يه‌ده، بكرێته‌وه به رووى لايه‌نه سياسييه‌كاندا و به‌رامبه‌رى خۆى قبوڵ بكات و سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا بانگهێشت نه‌كردنى په‌يه‌ده ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه له ئاستيى نێوده‌وڵه‌تى به نوێنه‌رى كورد له قه‌ڵه‌م نادرێت و پێويسته په‌يه‌ده به‌خۆيدا بچێته‌وه.