به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركووك خۆیان به‌ په‌راوێزخراو ده‌زانن

پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان ده‌وێت

K24 - كه‌ركووك:

تورکمانەکانی کەرکووک خۆیان بە پەراوێزخراوی ئیدارەی کەرکووک دەزانن و دەڵێن: "بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ئیدارەی شارەكە كورد پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوون".

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت: "ئێمە ئامادەین پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بدەین بە تورکمانەکان".

لەگرنگترین داواکاری تورکمانەکانی کەرکووک، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە کە زیاتر لە ساڵێکە لەدەستیانداوەو ئێستا لەلایەن کوردەوە بە وەکالەت بەڕێوە دەبردرێت.

ھەرچەندە تورکمانەکان بەردەوام داوای ئەو پۆستە دەکەن، بەڵام تا ئێستا  لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نەیانتوانیوە خۆیان یەكلایی بكەنەوە .

Fly Erbil Advertisment