نوێنه‌ری ئۆباما سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌یه‌ له‌ 5 ساڵی رابردوودا

K24 ـ هه‌ولێر:

له‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، نوێنه‌ری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌ رۆژئاوای كوردستان.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 31/1/2016 بریت ماكگۆرك نوێنه‌ری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد.

مه‌كگۆرك رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی شاری (كۆبانێ)ی كرد له‌ رۆژئاوای كوردستان، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا نوێنه‌ری ئۆباما بۆ‌ رۆژئاوا، دوێنێش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی "په‌یه‌ده‌" كۆبووه‌وه‌.