لەم قۆناغەی ئێستای ھەرێمی كوردستاندا چی بۆ ھاووڵاتییان گرینگە؟

"ئێستا گرینگترین شت داهات و مووچه‌یه‌ بۆ هاووڵاتیان"

K24 – هه‌ولێر:

لەم قۆناغەی ئێستای ھەرێمی كوردستاندا چی بۆ ھاوڵاتییان گرینگە؟ كۆبوونەوەی لایەنەكان و كارا كردنەوەی پەرلەمان یان دابینكردنی مووچە و باشتركردنی ژیانی ھاوڵاتییان لەلایەن حكومەت و ھەوڵی لایەنە سیاسییەكان؟.

بەشێك له‌ هاووڵاتیان ڕایان وایە باشتركردنی بژێوی ژیانیان گرینگترە،  بەشێكی دیكەیان ده‌ڵێن: "په‌رله‌مان وه‌ك خۆی رێكبخرێنه‌وه‌ و مووچه‌ جێگیر بكرێت و گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان رێكبخرێته‌وه‌ حكوومه‌تیش دروست ده‌بێته‌وه‌".