ئيسرائيل وێنه‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانى رووسياى له سووريا بڵاوكرده‌وه
ناوه‌نده سه‌ربازييه‌كانى ئيسرائيل، وێنه‌ى سه‌ربازگه و بنكه‌ى ئاسمانى رووسيايان له سووريا بڵاوكرده‌وه
K24 – قودس:
ناوه‌نده سه‌ربازييه‌كانى ئيسرائيل، وێنه‌ى سه‌ربازگه و بنكه‌ى ئاسمانى رووسيايان له سووريا بڵاوكرده‌وه، به تايبه‌تى بنكه‌ى ئاسمانى حهميميمى نزيك له شارى لازقييهى سووريا.
رووسيا له‌و بنكه‌يه‌دا، نوێترين سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى جێگيركردووه، كه به سيستمى ئێس 400 ناسراوه.
شاره‌زايانى په‌يمانگه‌ى فيشه‌ر بۆ توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كانى بۆشايى ئاسمان، وێنه‌ى بنكه‌كانى رووسيايان له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكردنى ئيسرائيلى ئيرۆسهوه ده‌ستكه‌وتووه.
فڕۆكه‌ى سو 24ى رووسيايى له بنكه‌ى ئاسمانى حهميميم وێنه‌ى گيراوه.
سه‌رۆكى ناوه‌نده ستراتيژييه‌كه‌ى ئيسرائيل، تال ئينبار، رايگه‌ياند، به گوێره‌ى وێنه‌كان، له‌و بنكه‌يه سه‌رقاڵى گۆڕينى بزوێنه‌رى فڕۆكه‌ى رووسيايى سو 24ن به هۆى زۆرى به‌كارهێنانى له هێرشه‌كانى سووريا.
به گوێره‌ى وێنه‌كان، رووسيا، چوار فڕۆكه‌ى سو 24 و سو 34 و سو 25ى هێرشبه‌رى له‌و بنكه ئاسمانييهى سووريا جێ‌گير كردوون و به شێوه‌يه‌كى رۆژانه له رێگه‌يانه‌وه بۆردومانى باره‌گاكانى داعش و به‌رهه‌ڵستكاره توندڕه‌وه‌كانى سووريا ده‌كات.
هه‌روه‌ها وێنه‌ى 7 فڕۆكه‌ى ديكه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، له بنكه ئاسمانييه‌كانى رووسيا له سووريا خراونه‌ته راژه‌ى سه‌ربازييه‌وه و له شه‌ڕى سووريادا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى وێنه‌كان رووسيا تۆپى دوورهاوێژى بانتسير –ئێس 1 و سيستمى مووشه‌كى دوورهاوێژى ئێس 400ى جێ‌گير كردوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ر په‌لامارێكى ئاسمانى توركيا بده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى