ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له سه‌روو 34 دۆلاره
ئه‌م هه‌فته‌یه نرخه‌كانى نه‌وت هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینى زۆریان به‌خۆیه‌وه بینى

K24 – هه‌ولێر:
نرخى گرێبه‌سته خێراكانى نه‌وتى خاو ئه‌مڕۆ هه‌ینى جێگیر بوو, ئه‌مه له كاتێكدا نه‌ختینه‌ى ئاسیایى پێش پشووى سه‌رى ساڵى نوێى مانگى له ناوچه‌یه‌كى فراوانى ناوچه‌كه‌دا كه‌مبووه‌ته‌وه.
مامه‌ڵه‌كاران گوتوویانه: "پشووى سه‌رى ساڵى نوێى مانگى كه زۆربه‌ى رۆژه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتوو پشوو ده‌بێت, وایكردووه نه‌ختینه‌ى ئاسیایى كه‌مبێته‌وه".
نرخى گرێبه‌سته خێراكانى نه‌وتى خاوى برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینى 34.50 دۆلار بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك, نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریكیش 31.80 دۆلار بوو, له كاتێكدا دوێنێ نرخى نه‌وتى خاوى برێنت 35.39 دۆلار و نه‌وتى خاوى ئه‌مریكیش 32.68 دۆلاربوو.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخه‌كانى نه‌وت هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زینى زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه, به تایبه‌تیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا, دواى ئه‌وه‌ى زنجیره‌یه‌ك ئاماژه‌ى ئومێدبه‌خش به‌ریه‌ككه‌وتن بۆ پشتیوانیكردنى نرخه‌كانى نه‌وت, وه‌ك: دابه‌زینى نرخى دۆلار, ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى گفتوگۆكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و راپۆرته‌كانى تایبه‌ت به نه‌وتى ئه‌مباركراوى ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م و سستى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریى جیهانى.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز