كەم خەوی دەبێتە ئەگەری جەڵتەی مێشك
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە، كەم خەوەی دەبێتە ھۆی ئەگەری دروستبوونی جەڵتەی مێشك لە مرۆڤدا.

K24- ھەولێر:
لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە، كەم خەوی دەبێتە ھۆی ئەگەری دروستبوونی جەڵتەی مێشك لە مرۆڤدا.
ھەر بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریكییەكە، ئەو كەسانەی رۆژانە كەمتر لە 6 كاتژمێر دەخەون زیاتر مەترسی تووشبونیان بە جەڵتەی مێشك لێدەكرێت، بە بەراورد بەو كەسانەی رۆژانە 6 كاتژمێر یاخود زیاتر لە 6 كاتژمێر دەخەون.
ھەروەھا لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، رۆژانە كەمتر لە 6 كاتژمێر خەوتن، مرۆڤ دووچاری سەرسوڕان و سڕبوون و كەمبینی دەكات.
بۆیە زانایان ھۆشداری دەدەن لەوەی، كە نابێت مرۆڤ كەمتر لە 6 كاتژمێر بخەوێت،ھەروەھا دەشڵێن جەستەی ئافرەتان پێویستیان بە 8 كاتژمێر خەو ھەیە.
توێژینەوەكە لە سەر5 ھەزار كەس ئەنجامداوە، ئەو كەسانە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ژێر لێكۆڵینەوە، دابوون.