ئێران: سعوودیه ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نییه هێز ره‌وانه‌ی سووریا بكات
گاڵته به سعوودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له زاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه رایگه‌یاند به نیازه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سووریا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگێت، به‌رپرسێكی سوپای ئێران له وه‌ڵامدا گوتی: "سعوودیه ئه‌وه‌نده ئازایه‌تی نییه بتوانێت هێزی ره‌وانه‌ی سووریا بكات".
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس نیوز" بڵاویكرده‌وه، لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سعوودیه ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا خۆكوشتنه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بێگومان ئه‌و هێزه ده‌شكێت".
هه‌رچه‌نده ئێران به درێژایی پێنج ساڵی به‌رده‌وام له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، هێزی چه‌كداری ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ناخوازێت هیچ وڵاتێكی دیكه هێزی زه‌مینی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكات.
دوای نیشاندانی ئاماده‌یی سعوودیه بۆ ناردنی هێز بۆ سووریا، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته، پێشوازییان له‌و بڕیاره كرد و ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند، سعوودیه ئه‌ركی ئه‌وان له سووریا ئاسانتر ده‌كات.