هێزه‌كانى توركیا رێگرى له‌ په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په‌ ده‌كه‌ن

حكوومه‌تى توركیا بێده‌نگه‌ له‌مه‌ڕ كرده‌وه‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانى له‌ جزیرێ ئه‌نجامده‌درێن

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:
هێزه‌ ناوخۆییه‌كانى توركیا رێگریان له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى گه‌لانى دیموكرات HDP و به‌ڕێوبه‌راتى پارتى هه‌رێمه‌ دیموكراته‌كان DBP كرد، كه‌ ده‌یانویست سه‌ردانى ناوچه‌ى جزیرێ له‌ باكوورى كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكى فراكسیونى HDP له‌ په‌رله‌مانى توركیا، ئیدریس بالۆكه‌ن، له‌ لێدوانێكدا گووتى: "كرده‌وه‌ى دژى مرۆڤایه‌تى له‌ جزیرێ ئه‌نجامده‌درێن و هه‌موو كه‌سێك ده‌نگى ناڕه‌زایى ده‌ربڕیووه‌، ته‌نها حكوومه‌تى توركیا بێده‌نگه‌".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "دۆخێكى خراپ له‌ جزیرێ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ژماره‌یه‌كى زۆرى برینداران له‌ ژێر زه‌مینه‌كاندا چاوه‌ڕیێ هاوكارى ده‌كه‌ن".
دوێنێ شاندێك كه‌ پێكهاتبوو له‌ په‌رله‌مانتارانى پارتى گه‌لانى دیموكرات و به‌ڕێوبه‌رانى پارتى هه‌رێمه‌ دیموكراته‌كان ویستیان بچنه‌ ده‌ڤه‌رى جزیرێ بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌، به‌ڵام هێزه‌ ناوخۆییه‌كان رێگریان لێكردن به‌ر له‌ رێكه‌وتنیان بۆ جزیرێ.

Fly Erbil Advertisment