سوپای سعودییە مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامدەدات

سوپای سعودییە بە بەشداریی چەند وڵاتێكی كەنداو لەماوەی 24 كاتژمێری داھاتوو مانۆڕێكی سەربازیی فراوان ئەنجامدەدات.

K24- هەولێر:

سوپای سعودییە بە بەشداریی چەند وڵاتێكی كەنداو و ناوچەكە لەماوەی 24 كاتژمێری داھاتوودا مانۆڕێكی سەربازیی  بەرفراوان ئەنجامدەدات.

سعودییە بڕیاریداوە، مانۆڕێكی سەربازیی بە ناوەی "بروسكەی باكوور" ئەنجامبدات، بە بەشداریی ھەریەك لە وڵاتانی پاكستان، میسر، ئیمارات، ئوردن، سودان، یەمەن، بەحرەین و بڕیارە بە ھەزاران سەربازی ئەو وڵاتانە بەشداریی تێدا بكەن، مانۆڕەكەش چەند چالاكییەكی سەربازیی وزەمینیی و ئاسمانیی و دەریایی لە خۆدەگرێت.

ئامانجی مانۆڕەكە، بەشێكە لە ھەوڵەكانی عەرەبستانی سعودییە بۆ شەڕی دژی داعش لە سووریا.