میسر لە مەترسی داعش ئاگادار دەكرێتەوە
ئەمریكا میسر لە مەترسی و كردهوهكانى داعش لەو وڵاتە ئاگادار دەكاتەوە.
K24 - قاھیرە:
ئەمریكا ميسر لە مەترسی و چالاكییەكانی داعش لەو وڵاتە ئاگادار دەكاتەوە.
فنسنت ستیوارت بەڕێوبەری ئاژانسی ھەواڵگری سەربازی ئەمریكا رایگەیاند: "رێكخراوی داعش، بە نیازە لە دەرەوەی عێراق و سووریا كردهوهى تيرۆريستى ئەنجام بدات، بۆ ئەو مەبەستە چەندین شانەی دروستكردووە، لە ھەریەكە لە وڵاتی مالی، تونس، سۆماڵ، بەنگلادش، ئەندەنوسیا".
ستیوارت گوتیشی:"داعش لە باكووری سینای ميسر چەندین چالاكی تیرۆريستی ئەنجامداوە، پێویستە لە داھاتوو دەسەڵاتدارانی ميسر، زیاتر ھوشیار بن لە بەرزبوونەوەی ھێرشەكان و گواستنەوەیان بۆ ناوجهرگهی شارەكان".
بەڕێوبەری ئاژانسی ھەواڵگری سەربازی ئەمریكا گوتيشى: "چەكدارانی داعش نزیكەی دوو ساڵە لە عێراق و سووریا ھەن، تووشی شكست ھاتوون بە دوای شوێنی دیكە دادەگەڕێن پێشتر لە لیبیا، ميسر، قەوقاز، ئەفغانستان، جەزائیر، سعودیە، یەمەن، چالاكی تیرۆريستیان ئەنجامداوە.