مەسیحییەكان ھەڕەشەی جێھێشتنی عێراق دەكەن
نەتەوەیەكگرتووەكان، ھەوڵی لەیەك نزیك كردنەوەی ئایینەكان دەدات لە عێراق، مەسیحییەكان ھەڕەشەی جێھێشتنی یەكجاری عێراق دەكەن.
K24 - بەغدا:
نەتەوەیەكگرتووەكان، ھەوڵی لەیەك نزیك كردنەوەی ئایینەكان دەدات لە عێراق، مەسیحییەكان ھەڕەشەی جێھێشتنی یەكجاری عێراق دەكەن.
نەتەوەیەكگرتووەكان سەرسامە بە پێكەوە ژیانی ئاینی لە ھەرێمی كوردستان، دەشڵێت مەسیحییەكان لە باشووری عێراق لە ژێر ھەڕەشەدان، لە كۆنفراسێكدا ھەوڵی لێك نزیكردنەوەی ئینیەكان دەدات.
خالید جەمال نوێنەری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە(كوردستان24) راگەیاند:" لە بەرامبەر ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە، بۆ ھەرێمی كوردستان جیھان ھێندەی سوپاسی ھەرێم دەكەن، ھێندە ھاوكاری حكوومەتیان بكردایە، ئێستا ژیانی ئاوارەكان جۆرێكی دیكە بوو، نەتەوەیەكگرتووەكان دەزانێت ھەرێم لە قەیران دایە".
مەڕوان عەلی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كاروباری سیاسی نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ھاوكاری عێراق رایگەیاند:"ئەو كۆنفرانسە گرنگنیە لە ھەرێمی كوردستان چونكە ھەموو ئاینەكان لێرە بێ كێشە دەژن، پێشمەرگە ھەموویان دەپارێزێت".