یاریزانێكی بارسێلۆنا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا
هێشتا دیارییه نییه كه به‌شداریی یاری داهاتوو ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
لیۆنێل مێسی نه‌شته‌رگه‌ری له گورچیله‌ی ئه‌نجامدرا و نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، مێسی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووكی بۆ گورچیله‌ی ئه‌نجامدرا و دوای چه‌ند سه‌عاتێك نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و به‌وهۆیه‌وه ناتوانێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بارسێلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا له به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یاریی بكات،. به‌ڵام هێشتا به‌شداریكردنی له یاریی شه‌ممه‌ی داهاتوو له به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ مسۆگه‌ر نییه و گومان ده‌كرێت بتوانێت ئاماده‌ی ئه‌و یارییه بێت.
لیۆ له دوایین مانگی سالی رابردوو له كاتی به‌شداریكردنی له مۆندیالی یانه‌كان له گورچیله‌ی هه‌ستی به ئازار كرد و له‌و كاته‌وه گورچیله‌كه‌ی ئازاری هه‌بوو.