مامۆستایه‌كی سعوودی 6 كه‌سی كوشت
تا ئێستا هۆكاره‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
له په‌لامارێكی چه‌كداریدا، مامۆستایه‌كی سعوودی، 6 هاوكاری خۆی له‌ناو باره‌گای په‌روه‌رده و فێركردن له ناوچه‌ی جازانی ئه‌و وڵاته‌دا كوشت.
به‌رپرسێكی ئه‌منی سعوودیه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری ئه‌و هێرش و ته‌قه‌كردنه بكات، رایگه‌یاند، مامۆستاكه هێرشی كردووته سه‌ر باره‌گای په‌روه‌رده و فێركردنی ناوچه‌كه و دوای كوشتنی شه‌ش كه‌س، ده‌ستگیركراوه.
جازان ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی هاوسنووری سعوودیه و یه‌مه‌ن، كه له ئێستادا سعوودیه به سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، هێرشده‌كاته سه‌ر حووسییه‌كان، كه له عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سعوودیه‌ش، دیمه‌نی گه‌یشتنی تیمه فریاگوزاری و ئه‌مبۆلانسه‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه.