بارسێلۆنا یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌دریدی كردۆته ئامانج
ئۆزێل گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسناڵ نوێ ناكاته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
مه‌سعوود ئۆزێل هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی ڕه‌تی كردۆته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن درێژ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری telegraphـی به‌ریتانیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه یانه‌ی ئارسناڵ داوای له مه‌سعوود ئۆزێل كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌تی كردۆته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆزێل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یانه‌ی ئارسناڵ توانای بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنس لیگی نییه، ئه‌و یاریزانه‌یش خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه و نایه‌وێت له یانه‌یه‌ك یاری بكات كه توانای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی نه‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه مه‌سعوود ئۆزێل بۆته ئامانجی لوێس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا و پێیوایه ئه‌و یاریزانه توانای خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی بارسا هه‌یه.
ئۆزێڵ ـی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن كورد‌ه و خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی و ئه‌ڵمانییه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی شالكی، ڤێرده‌ربرێمنی ئه‌ڵمانیا و ریال مه‌دریدی ئیسپانیا كردووه، 2 ساڵیشه به درێسی یانه‌ی ئارسناڵ یاری ده‌كات.