عێراق سیستمى مووشه‌كى پێشكه‌وتوو له رووسیا ده‌كڕێت
"ته‌نها 5 پێنج وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌م جۆره سیستمیان هه‌یه"

K24- هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كى پیشه‌سازیی سەربازیی رووسیا رایگه‌یاند بەپێى گرێبه‌ستێكى سەربازیی لە نێوان عێراق و رووسیا، مۆسکۆ سیستمى موشه‌كى (پانتسێر-S1)ى به عێراق فڕۆشتووه.
ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیا لە زاری سه‌رچاوه رووسیەوەکە دەڵێ: "گرێبه‌ستێكى سەربازیی لە نێوان عێراق و کۆمپانیای (رووس ئۆبۆرۆن ئیكسپورت)ى رووسیا له ساڵى 2012 و 2013 واژۆ کرابوو، به‌ڵام ئەم گرێبەستە نەچووە واری جێبەجێکردنەوە، بەپێى ئه‌م گرێبەستە ئێستا عێراق 20 سیستمی له‌م جۆره بەده‌ست گه‌یشتووه".
ئه‌م سیستمه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فڕۆكه و مووشكى هێرشبه‌ر له به‌رزایی و نزمییەکاندا، سیستمه‌كه پێكهاتووه له مووشەکهاوێژێکی ئۆتۆماتیكى عەیار 30 ملم و مووشكەکە‌ى دژه فڕۆكە و دژه مووشه‌كە.
ئه‌م جۆره مووشه‌كه له سه‌ره‌تاى ساڵانى نه‌وه‌ته‌كانەوە به‌رهه‌مهێنراوه و تا ئێستا ته‌نها 5 وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌م جۆره مووشه‌كه‌یان هه‌یه کە بریتین لە رووسیا، ئیمارات، جه‌زائیر، سووریا، عێراق.
وەرگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د