سعوودیه فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك توركیا ده‌كات
سعوودیه رۆڵی خۆی له جه‌نگی دژی داعش فراوانتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سعوودیه دووپاتیكرده‌وه، بۆ جه‌نگی دژی داعش فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلیك توركیا كردووه.
عه‌مید ئه‌حمه‌د عسێری راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری سعوودیه به كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاند: "سعوودیه به‌ڵێنیداوه ئاستی به‌شداریكردنی له جه‌نگی دژی داعش به‌رزتر بكات، ناردنی ئه‌و فڕۆكانه‌ش بۆ توركیا به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه".
عه‌مید ئه‌حمه‌د عسێری روونیكرده‌وه: "هێزی زه‌مینی ره‌وانه‌ی ئینجه‌رلیك نه‌كراوه، ته‌نها چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی سعوودیه به بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی ئاسمانی ره‌وانه‌ی ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌ی توركیا كراوه".
له هه‌فته‌كانی رابردوودا، سعوودیه ده‌ستیكرده‌وه به بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی دژی داعش، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش رۆژی 11 شوباتی 2016 پێشوازی له به‌ڵێنه‌كانی سعوودیه كرد به‌وه‌ی رۆڵی خۆی له شه‌ڕی داعش فراوانتر ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن