جۆن مه‌ككین: رووسیا وه‌ك مه‌یدانی راهێنانی سه‌ربازی له سووریا ده‌ڕوانێت
رووسیا ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا شكست پێبێنێت

K24 - هه‌ولێر:
سيناتۆرێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ رایگه‌یاند، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پوتیندا نییه ببێته هاوكار و هاوپه‌یمانی ئه‌وان و ده‌یه‌وێت رژێمی ئه‌سه‌د بنیات بنێته‌وه.
جۆن مه‌ككین سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا ده‌یه‌وێت وپێگه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتربكات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووسیا وه‌ك مه‌یدانی راهێنانی سه‌ربازی له سووریا ده‌ڕوانێت.
مه‌ككین گوتیشی: "ده‌یه‌وێت لازقیه وه‌ك كریمیا لێبكات و قه‌یرانی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت و شكست به هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا بۆ دانانی رێگاچاره‌ی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سووریا بهێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت، شه‌ڕێ ناوخۆی سووریا زیاتر ده‌بێت و خه‌ڵكی زیاتر ده‌بنه قوربانی و پرۆژه‌ی رۆئاوا شكست ده‌هێنێت و رۆژئاواش متمانه له‌ده‌ست ده‌دات".
هه‌روه‌ها قه‌یرانی په‌نابه‌ران زیاتر ده‌بێت و تیرۆریستی زیاتر روومان تێده‌كه‌ن و په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانمان زیاتر ده‌بێت.