حەیاتی لەندەنیی: سوپای عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر داعش
"هێزێكی زۆری سوپای عێراق له فه‌للوجه نزیكبوونه‌ته‌وه"
K24ـ هه‌ولێر:
ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازیی له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی له سعودییه و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی داعش له عێراق، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
"سوپای عێراق و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له پارێزگای ئه‌نبار له پێشڕه‌ویدان"، له‌م چوارچێوەیه، رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی داعش، هێزێكی زۆری سوپای عێراق له فه‌للوجه نزیكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، بۆ ئاماده‌كاریی هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش، سوپای عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی هیت و كوبێسه جووڵه‌ی پێكراوه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نیی له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ هه‌نگاوه‌كانی سوپای عێراق ده‌كات له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و نووسیویه‌تی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی هیت ده‌ستپێده‌كات".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گرتنه‌وه‌ی فه‌للوجه دواده‌خرێت و ئێستا كار بۆ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنەوەی هیت ده‌كرێت، رۆژنامه‌كه هۆكاری دواخستنی جه‌نگی فه‌للوجه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ بوونی ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی هه‌یه له رووی ئه‌منیی و سیاسییه‌وه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی به ناوی (ره‌عد ئه‌لشیمال) له لایه‌ن 20 وڵاتی عه‌ره‌بیی و ئیسلامییەوە له سعودییه ئه‌نجامده‌درێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بیی بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی روونه له‌باره‌ی ئاماده‌یی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان".
رۆژنامه‌كه ئاماژەش دەکات کە: "لە مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه هێزه‌كانی وشكانیی، ئاسمانیی، هه‌روه‌ها ده‌ریایی بەشدار دەبن و هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ناردنی هێز بۆ توركیا له لایه‌ن سعودییه‌وه".
هه‌ر سه‌رباره‌ت به‌و مانۆڕه سه‌ربازییه، رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودییە راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، بۆ به‌شداریكردن له‌و مانۆڕه سه‌ربازییه کە بڕیاره له 26/2/2016 ده‌ستپێبكات و دوو هه‌فته بخایه‌نێت، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی گه‌یشتنه سعودییه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، مانۆڕه‌كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سعودییه له شاری سەربازیی (شا خالید) ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها مه‌شقی سه‌ربازیی له خۆده‌گرێت به به‌كارهێنانی چه‌ندین تۆپی دوور هاوێژ و تانك و زریپۆش.
ئامادەکردنی: نیزام فەیسەڵ