بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ جوڵەی بازاڕی خێراتر كردووە
زێڕەنگەرێک: خواست لە سەر زێڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە
K24- ھەولێر:
ھەر دابەزین و بەرزبوونەوەیەك لە نرخی کەلوپەل جوڵە لە بازاڕ دروستدەكات، بۆیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان جوڵەی بازاڕ خێراتربووە.
بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو ھەرچەند نرخی زێر لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە جوڵەی بازاڕ زیاتر بووە، چونكە خواست لە سەر زێڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە.
ھاوڵاتییەك كە هاتووە زێڕەکەی بفرۆشێ دەڵێ: "لەبەر ئەوەی نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە من ھەرزانتر لە نرخی ئێستا كڕیبووم ئێستا بەھۆی قەیرانی ئابووریی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕم بە دەرفەت زانی و ھاتووم بیفرۆشمەوە".
ھاوڵاتییەکی دیكە كە هاتبوو زێڕ بکڕێ دەڵێ: "راستە زێڕ گرانبووە ئەو زێڕەی ھەمانە پارەی زۆر دەكات، بەڵام من ھاتووم زێڕ بكڕم و بیگۆڕمەوە، چونكە ئافرەتان حەز بەوە دەكەن زوو زوو زێڕەكانیان بگۆڕن".
زێڕەنگەرێك بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "لە ئێستادا خواستی فڕۆشتن زۆر زیاترە تا خواستی كڕین، ھۆكارەكەشی قەیرانی ئابوورییە".
سەرەڕای قەیرانی دارایی لە ھەرێمی كوردستان، بەڵام بەگوێرەی ئاماری سەندیكای زێرەنگەرانی ھەرێمی كوردستان تەنھا لە ساڵی 2015 دا 56 تۆن زێڕ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەوانەی خولیای كڕينيى زێڕيان ههيه ژمارهيان كهم نييه، بهڵام له ئێستادا و له ژێر كاريگهرى قهيرانيى دارايى ههرێمى كوردستاندا بازارى زێڕ رووى له كزى كردووه.
راپۆرتى: ئهفسانه شا محهممهدى.
دا: شنۆ محەممەد