توركیا هێزیك له‌ سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان جێگیر ده‌كات

"به‌ دووریی 15 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری كوبانێ به‌ تانك و تۆپخانه هێزێكی توركیا جیگیر كرا‌"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3b987a5e-51e2-455c-b9d7-9010e135c7c2/1.ism/manifest

K24 – كوبانێ:

به‌ دووریی 15 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری كوبانێ به‌ تانك و تۆپخانه هێزێكی توركیا جیگیر كرا‌.

په‌یامنێری كوردستان24 پێی راگه‌یاندین كه‌: "هێزێكی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری كوبانێ جگیر بووه‌".

په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: "ئه‌و هێزه‌ تانك و تۆپخانه‌ی خۆیان له‌ شوێنێكی نێوان گونده‌كانی سه‌لیم و كۆر عه‌لی پازده‌ كیلۆمه‌تر به‌ لای باشووردا جێگیر كردووه‌‌".

حكوومه‌تی توركیا بوونی هێزێكی كوردیی له‌ نزیك سنووره‌كانی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ‌سه‌ر ئاسایشی نشتمانیی خۆی له‌ قه‌ڵه‌مده‌دات‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ هێزه‌كانی توركیا باره‌گاكانی هێزی سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)‌ له ناوچه‌ی ئه‌عزاز و ده‌وروبه‌ری له‌ رۆژئاوای كوردستان و به‌ دووری 8 كیلۆمه‌تر له‌ سنووری توركیا بوردومان ده‌كه‌ن.

پێشتر حكوومه‌تی سووریا، توركیای به‌ سوود‌ وه‌رگرتن له‌ ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و ‌به‌ به‌زاندی سنوور و هاتنه‌ ناو خاكی سووریا تومه‌تبار كردووه‌‌،

ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د