هەیکەل کۆچی دوایی کرد
رۆژنامەنوس و مێژوونووس و بیرمەندی میسریی محەممەد حەسەنێن هەیکەل پێشتر هەڤپەیڤنێکی لەگەڵ بارزانی نەمر ئەنجام داوە

K24 - هه‌ولێر:
دوای ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی میسریی له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ناو سییه‌كان و سستبوونی كاری گورچیله‌كانی، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌بوو، باری ته‌ندروستیی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل تێكچوو بوو.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی حوسێن له باشووری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له دایكبووه، باوكی بازرگانی دانه‌وێڵه بووه، ئاره‌زووی كردووه كوڕه‌كه‌ی ببێته پزیشك، به‌ڵام قه‌ده‌ر كوڕه‌كه‌ی بۆ ناو كاری رۆژنامه‌وانیی راكێشا، سه‌ره‌تا چووه به‌ر خوێندنی ناوه‌ندیی بازرگانیی.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل بڕیاریدا، په‌ره به تواناكانی خۆی بدات و ئاره‌زووه‌كانی بۆ كاركردن له رۆژنامه‌وانی بێنێته‌دی، بۆیه به‌رده‌وامبوو له خوێندنه‌كه‌ی له به‌شی ئه‌وروپیی له زانكۆی ئه‌مریكیی، ئه‌وه‌ش بوو گۆڕانكاریی له ژیانیدا كرد.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل، رۆژنامه‌نووس سكۆت واتسۆنی ناسیی كه رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگ بوو له رۆژنامه‌ی (ئیجیپشیه‌ن گازیت)، كه رۆژنامه‌یه‌كی میسریی بوو و به زمانی ئینگلیزیی ده‌رده‌چوو، له 8ی شوباتی 1942 وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی مه‌شقپێكراو له‌و رۆژنامه‌یه ده‌ستی به‌كار كردووه.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و سیاسەتمەدار بوو، چه‌ندین كتێبی ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت نووسیوه، هه‌روه‌ها دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی جیهان ئه‌نجامداوه، یه‌كێك بوو لە11 گرینگ‌ترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی جیهان، كه كتێبه‌كانی وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر 31 زمان.
"كورد مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت"
له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لسه‌فیر) لوبنانیی، له 21 ته‌مموز 2015، محه‌ممه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل رایگه‌یاند: "كورد مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه".
هه‌یكه‌ل گوتیشی: "كورده‌كان كێشه‌ی گه‌وره‌ن بۆ عێراق، له هه‌وڵه‌كانیان جددین بۆ به‌دیهێنانی داواكانیان به بەدەر له‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن یان نا؟".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو: "بنه‌مای ده‌وڵه‌تی كوردی‌ی له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌یه و زۆر ئه‌سته‌مه رێگریی له دامه‌زراندنی بكرێت، ئه‌گه‌ر بتوانیت رێگرییان بیت، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ كورده‌كان به‌ره‌و رووت ده‌وه‌ستنه‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌ی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌شی گوت: "له راستیدا كورده‌كان مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تێكیان هه‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكات به زمان و دابونه‌ریت و رۆشنبیرییان"، ئاشكراشیكرد: "ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب وازیان لێبێنن ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنن، توركیا و ئێران دژی‌ان ده‌وه‌ستنه‌وه".
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه+رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنانیی
و: موحسین حوسێن