سپالیتی: تیپێك هه‌یه یه‌ك چركه ده‌رفه‌تی پێ بده‌ی وێرانت ده‌كات
K24 ـ رۆما
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی رۆما له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕاند، راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یش دڵته‌نگی خۆی به ئه‌نجامی یارییه‌كه پیشاندا.
لۆسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای یارییه‌كه گوتی: خەمبارم بەم ئەنجامە، چونكە ئێمە یاریەكی باشمان ئەنجامدا و ھەلی باشمان ھەبوو، یاریزانەكانیشم ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، بەڵام تیپێك كه یه‌ك چركه یان 2 سانتیم دەرفەتی پێ بدەی لە ناو یاریگا ئەو كیلۆ مەترێك سودی لێ وەردەگرێ و وێرانت ده‌كات، ئەمە ریال مەدریدە، ئەركمان زەحمەت بووە، بەڵام ئێمە لە ركابەری كردن بەردەوامین.
سپالیتی ته‌مه‌ن 56 ساڵ، پێشتر اهێنه‌ری یانه‌كانی ئۆدێنزی ئیتاڵیا و زینت سان پێترسبورگی رووسیایش بووه، ئه‌وه بۆ دووه‌مینجاریشه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی رۆما وه‌رده‌گرێته‌وه.