به‌شداريكردنى پێشمه‌رگه له رزگاركردنه‌وه‌ى مووسڵ كاريگه‌رى خۆى ده‌بێ
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا:
K24 – ھەولێر
به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى 70ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، رێگرييه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى رزگاركردنه‌وه‌ى شه‌نگال به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه بووه به هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌ياندن كه گوايه رێگرى له ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كراوه ".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (8.11.2015) شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى 70ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به (K24) گوت: "سهردانيكردنمان بۆ ئه‌وروپا و بۆ گه‌ياندنى په‌يامى پێشمه‌رگه بووه و به‌جۆرێك داوامان كردووه كه پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش پێوستى به چه‌كى قورس و هاوكارى زياتر هه‌يه، دواجار ئه‌وان به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان پێداين كه داواكارييهكانمان به هه‌ند وه‌ربگرن و جێبه‌جێيان بكه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌سفێكى زۆرى پێشمه‌رگه‌يان كرد چونكه هه‌ندێك له كه‌سايه‌تييه‌كانى ئه‌ندامى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له‌نزيكه‌وه سه‌ردانى ميحوه‌رى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يان كردووه".
گوتيشى: "هاوكێشه‌ى زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى پێشمه‌رگه و ميلله‌ته‌كه‌مان دايه، پێشمه‌رگه تاكه هێزه كه به‌نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو جيهان شه‌ڕ بكات و توانيويه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كانى دوژمن دووربخاته‌وه له‌و ناوچانه".
سه‌باره‌ت به كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى گرتنه‌وه‌ى شهنگاليش گوتى: "تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كاتى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه ديارى نه‌كراوه، ئه‌وانه‌شى كه ده‌ڵێن رێگرى هه‌يه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ن ئه‌مه ته‌نيا هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌ياندنه نه‌ك زياتر، جگه له‌مه‌ش له ئێسته‌دا هه‌موومان ده‌زانين شه‌پۆلێكى باران بارين رووى له هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و ناوچه شاخاوييهكان به‌تايبه‌تى كردووه كه ئه‌مه ره‌نگه هۆكارێك بێت بۆ دواخستنى، راسته هه‌ندێك جار خراپ تێگه‌يشتن له‌نێوان هێزه كوردييه‌كان ده‌بێت به‌ڵام هيچ كات جياوازييه‌كانى نێوان دوو هێز نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، بۆيه من هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌ڵێن هێزێكى وه‌كوو يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه بوونه‌ته رێگر، به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه".
سه‌باره‌ت به هاوكاريكردن و رۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى: "ته‌نيا له ميحوه‌رى سێ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان رۆڵى خۆيان بينيووه، به‌ڵام له ميحوه‌ره‌كانى ديكه، نه‌خێر هيچ رۆلێكى واى نييه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌بينى كێشه‌يان دێته پێش بۆيه ناتوانن بۆردمان له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه روونيشى كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به به‌شداريكردنى له رزگاركردنه‌وه‌ى مووسڵ كاريگه‌رى خۆى ده‌بينێ، چونكه ئه‌نجامدانى وه‌ها هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره، كارێكى ئاسان نييه، به‌ڵام بهبهشداريكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كاره‌كه ئاسانتر ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ميش به هه‌مه‌هانگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، به‌جۆرێك كه‌رسته‌ى جه‌نگى ته‌واو بخه‌نه ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه و كهموكوڕيهكانى بۆ پڕ بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنى راسته‌وخۆى پێشمه‌رگه له‌لايه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، شێخ جه‌عفه‌ر گوتى: "لهسهردانيكردنمان بۆ برۆكسل هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان خسته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌كوو زانراوه هه‌رێمى كوردستان بهشيكه له عێراق، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش وا ره‌فتار ده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك له سه‌ره‌تادا له عێراقه‌وه بۆ پێشمه‌رگه بنێرن، به‌ش به‌حاڵى خۆمان ئێمه پێمان راگه‌ياندن كه ئه‌مه كارێكى خراپه چونكه ئه‌و پيداويستيانهى پێشمه‌رگه دره‌نگ به ئێمه ده‌گه‌ن، ئه‌وان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راسته‌وخۆ پيداويستييهكان بنێرن بۆ پێشمه‌رگه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وان وايان داناوه به‌غدا نوێنه‌رى خۆى بنێريته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هيچ شتێكى ناياسايى نه‌كرێ و راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ، به‌ڵام تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش جێبه‌جێ نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به گرنگى يهكڕێزى و تهبايى له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و لايه‌نه‌كانى كوردستان گوتى: "ئێمه مێژووييهكمان هه‌يه زۆر ناخۆشيمان بينيوه، وه‌كوو ئه‌نفال و برا كوژى و زۆر شتى ديكه، ئه‌وه‌شى كه لێى تێگهيشتووين قۆناخى باشمان بڕيوه، ئه‌وه‌بوو ناچار بووين دووباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌و دهستكهوتانهن كه له‌كوردستان هه‌يه، بۆيه يهكرێزيى و تهبايى زۆر گرنگه كه هه‌موو لايه‌نه‌كان و سهنگهرانى پێشمه‌رگه بپارێزرێن و به ئاشتى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.