گارديان: په‌كه‌كه سه‌ركێشى وا ناكات
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى توركيا په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، راكێشاوه، به‌ڵام له وتارێكى رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى نووسراوه: په‌كه‌كه سه‌ركێشى وا ناكات.
K24- هەولێر:
هه‌رچه‌نده حكومه‌تى توركيا په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، راكێشاوه، به‌ڵام له وتارێكى رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى نووسراوه: په‌كه‌كه سه‌ركێشى وا ناكات.
له وتارێكدا كه سايمون سيدال، نووسيويه‌تى و گارديان بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: گومانه‌كان له باره‌ى تێوه‌گلانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌نقه‌ره زۆربوونه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌و پارته كوردييه به‌رپرسيارێتى له روودانى ته‌قينه‌وه‌كه رانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام چاوه‌كان له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ن.
دوێنێ چوارشه‌ممه ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له سه‌نته‌رى شارى ئه‌نقه‌ره له ناو پاسێكى سه‌ربازييدا روويدا.
نووسه‌ره‌كه‌ى گارديان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده گومانه‌كان له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گومانانه له جێگه‌ى خۆيان‌دا نيين، چونكه ئه‌و پارته ناتوانێت له ئێستادا سه‌ركێشى له‌و جۆره بكات و كارى له‌و شێوه‌يه له پايته‌ختى توركيا ئه‌نجامبدات.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ته‌قينه‌وه‌كه په‌كه‌كه ئه‌نجاميداوه، ئه‌و كرده‌وه‌يه ده‌بێته وه‌ڵامێكى راسته‌وخۆى په‌كه‌كه بۆ ئه‌و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييانه‌ى توركيا له ناوچه كوردييه‌كان ئه‌نجاميان ده‌دات.
له وتاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به گوێره‌ى راپۆرته‌كانى حكومه‌تى توركيا بێت له ماوه‌ى رابردوودا 600 كه‌سى نزيك له په‌كه‌كه گيانيان له‌ده‌ستدا و رێكخراوه مرۆييهكانيش ئاشكرايانكردووه، ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا بوونه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى 200 هاووڵاتى مه‌ده‌نى.
به گوێره‌ى وتاره‌كه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌يه، رێكخراوى داعش له قه‌فه‌زى تۆمهتباريدايه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه داعش ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نجام دابێت.
سه‌رچاوه: بى بى سى.
و:ئ.هـ