سوپاى توركيا له‌ سه‌ر سنوورى رۆژئاوا خۆى مۆڵ ده‌دات

دواى چوار رۆژ له‌ بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ رۆژئاواى كوردستان، يه‌كه‌كانى سووپاى توركيا له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى ناوچه‌ى كوبانێ خۆيان مۆڵ داوه‌.

K24 - كوبانێ:

دواى چوار رۆژ له‌ بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ رۆژئاواى كوردستان، يه‌كه‌كانى سووپاى توركيا له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى ناوچه‌ى كوبانێ خۆيان مۆڵ داوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، سووپای توركیا له‌ سه‌ر سنووری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی سه‌لیم و كۆرعه‌لی هێزێكی سه‌ربازى به‌ پشتيوانى تانك و یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ جێگیركردووه‌.

هەر چەند هێزەكانی سوریای دیموكرات كە چەكدارانی یەپەگە و عەرەب  لەخۆ دەگرێ، بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئازادی سوریا لەناوچەی حەلەب و ئەعزاز نزیك ببنەوە، جوڵە سیاسی و سەربازییەكانی توركیا بۆ رێگاگرتن لە پێشڕەوەییەكانی یەپەگە چڕدەبێتەوە و ئەنقەرە دوای شكستى گفتوگۆكان لەوە دڵنیایە رێكاری سەربازی تاكە چارەسەرە.

ئەم بژاردەی توركیا لەسەر زاری سەرۆكی وڵاتەكە رەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتی لێكرایەوە و  سووربوونی ئەنقەرە لە گرتنەبەری هەر رێگایەك بۆ نەهێشتنی دامەزراندنی ناوچەیەك لە باكووری سوریا كە تێیدا پەیەدە دەسەڵاتی سەربەخۆیی هەبێت.توركیا بەهەموو رێگایەك دژی دەوستێتەوە.

توركیا لە ژێر ناوی دامەزراندنی  ناوچەیەكی ئارام بە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لەنێو خاكی سوریا كە ناوچەی ئەعزازیشی تێدایە. لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە گفتوگۆدایە و دەخوازێ  بەپشتيوانی هاوپەیمانە زیزبووەكەی ئەمەریكا هێزەكانیان بچێتە خاكی سوریاوە.

پێدەچێت توركیا لەزارەوە بۆ كردار هەنگاو ی نابێت، ماوەی پێنج رۆژە دەستی بە بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ژێردەستەڵاتی پەیەدە كردووە، پازدە هەزار سەربازیشی لە نزیك سنووری سوریا  خستۆتە  ئامادەباشی  و فڕۆكەكانی سەربازیشی لە هەمان ناوچە  خستووه‌تە جموجۆڵی زیاترەوە.