سنه.. بانگه‌شه گه‌رم و مه‌يلى ده‌نگده‌ران سارده
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له ئێران گه‌رمه و له شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان مه‌يلى هاووڵاتيان بۆ به‌شداريكردن له ده‌نگدان سارده.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا چه‌ند رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له ئێران ماوه، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له ئێران گه‌رمه و له شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان مه‌يلى هاووڵاتيان بۆ به‌شداريكردن له ده‌نگدان سارده.
ئەنجومەنی ھهماههنگى ریفۆرمخوازەكانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان لە دوا ھەڵوێستیدا رايگه‌ياند، هێشتا ئهنجوومهنهكهيان پشتیوانى لەھیچ كاندیدێك نەكردووە.
به هۆى دوورخستنه‌وه‌ى كانديده ميانڕه‌و و سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه پشتيوانى له هيچ كانديد ناكات و ره‌تيكردووه‌ته‌وه بانگه‌شه بۆ هيچ لايه‌نێكى به‌شداربووى پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ریفۆرمخوازە كوردەكانیش له ناو خۆيان‌دا چه‌ند لقێكيان لێبووه‌ته‌وه. ھەندێك كەسایەتی ئەو بەرەیە دەڵێن لە دەرەوەی ئەنجومەنی ریفۆرمخوازانی كوردستان لیستی خۆیان لەرۆژانی داھاتوودا رادەگەیەنن.
ره‌وشى ره‌وتى ئوسڵگهراكانى ئێران كه له ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكاندا به باڵى پارێزگارانى كۆمارى ئيسلامى ناوده‌برێن، لە رۆژھەڵاتی كوردستان و بەتایبەت لە سنە بنكه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى ئه‌وتۆيان نييه و له رابردووش‌دا، ده‌نگده‌رانى سنه كه‌متر ده‌نگيان بۆ ئه‌و ره‌وته مه‌زهه‌بييه داوه كه بانگه‌شه‌ى پابه‌ندبوونى ره‌ها به بنه‌ماكانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه ده‌كات.
ئەنجومەنی ھەماھەنگی ئوسوڵگه‌راكان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ھەوڵەكانيان بۆ پێكهێنانى لیستێك لە سنە سەركهوتوو نه‌بووه. نەیانتوانیوە تەنانەت لەسەر یەك كاندیدی ئوسڵگهراش يه‌كده‌نگ بن.
لەلایەكی دیكەوه ميانڕه‌وه‌كانى سەر بە سەرۆك كۆماری ئێران و نزیك لە ریفۆرمخوازەكانیش تاكوو ئێستا نەیانتوانیوە، لیستێك رابگەیەنن.
دوای ئەوەی بەرەی یەكگرتووی كورد وەكوو ته‌نيا رێكخراوی كوردی رێگەی چوونە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنی لێ‌گیرا، وادیارە دەنگدری كورد لەرۆژھەڵات ناتوانێ خۆی لەگەڵ ھیچ كەس و لایەنێكی دیكە ساغ بكاتەوە،و ئێستا دەیانھەوێ گرەو لەسەر كاندیدە سەربەخۆكان بكەن.
داڕشتنه‌وه: ئ.هـ