سنه.. 112 كانديد ره‌تده‌كرێنه‌وه و ته‌نيا پێنج ژن له كێبڕكێدا ده‌مێننه‌وه
هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى به ژماره
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە ناوەندهكهی شاری سنەیە و كۆمارى ئيسلامى ئێران بە پارێزگای کوردستان ناوی دەبات. ژمارەی دانیشتوان زياتر له مليۆنێك و نيو كه‌سه.
لەهەڵبژاردنەکانی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری نزیکەی یەک ملیۆن و 161 هەزارو 537 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
213 كه‌س خۆيان كانديد كردووه و 112 كانديدش ره‌تكراونه‌ته‌وه و 14 كانديديش خۆيان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.
له سنوورى ئه‌و پارێزگايهدا 64 كانديد كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسييه‌كى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كه‌ن، كه ته‌نيا شه‌ش كورسى بۆ ئه‌و پارێزگا كوردستانييه ته‌رخانكراوه.
له سنه‌دا 5 ژن ناويان له ليستى كانديده‌كان په‌سندكراوه و ئه‌وانيش بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسييه‌كى پارێزگاكه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ نزيكه‌ى 60 كانديدى ره‌گه‌زى بهرامبهريان ده‌كه‌ن.